بۆ ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی له‌بارو ته‌ندروست له قوتابخانه و هه‌ستكردن به پاك راگرتنی شوێنه‌كان به‌سه‌ر په‌رشتی مامۆستا مارتا خلیل مامۆستای زمانی ئینگلیزی له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌قڵاوه‌ی په‌روه‌رده‌یی و به ئاماده‌بوونی مامۆستا یاسمین سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆری زمانی ئینگلیزی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه له رێكه‌وتی 13-2-2013 وانه‌یكی مه‌شقی كرداری له زمانی ئینگلیزی له گۆڕه‌پانی قوتابخانه له لاه‌ین قوتابیانی پۆلی شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تی (أ) ئه‌نجامدار ، له وانه‌كه‌دا چه‌ند زبڵدانێكیان ئاماده‌كردبوو ناوی پاشماوه‌كانی له‌سه‌ر نووسرابوو به جیا بۆ كركردنهوهیان و پاشان فڕێدانیان وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌توه‌یی بۆ پاك راگرتنی شوێنه گشتییه‌كان بۆ دروستكردنی ژینهگهیهكی ته‌ندروست بۆ قوتابیان و هه‌ندێك قوتابیش به دروشمی جیاوازتایبهت به پاك و خاوێنی و ژینگه به زمانی ئینگلیزی وانه مهشقییهكهیان ڕازاندبووه ، جیگه‌ی ئاماژه پێدانه كۆمه‌لگه‌ی شه‌قڵاوه‌ی په‌روه‌رده‌یی یه‌كێكه له پێنج قوتابخانانه‌ی له عێراق به‌شداری له پرۆژه‌كانی وێب سایتی (www.iearn.org ) كردووه بریاره پرۆژه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ژینگه پێشكه‌ش بكات و وێبسایته‌كه‌ش چه‌ندین پرۆژه‌ی قوتابیانی جێهانی تیدایه و پاشان پێشبڕكێیه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت بۆ پرۆژه‌كان ئه‌م چالاكییه‌ش به‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كه داده‌نرێت و به‌سه‌ر په‌رشتی مامۆستا سه‌یران هادی مامۆستای ئینگلیزی له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌قڵاوه‌ی په‌روه‌رده‌یی و چند قوتابییه‌ك كه به‌شدارن له‌م پرۆژه‌یه تێبینییه‌كان تۆمار ده‌كران و بریاریشه له وێب سایتی رێكخراوی ( iearn ) بڵاو بكرێته‌وه وه‌ك راپۆرت به زمانی ئینگلیزی له لایه‌ن قوتابییه‌كان .
ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ 2011 – 2012
ژماره‌ی ناسنامه‌ی قوتابخانه بنووسه پاشان كرته بكه له‌سه‌ر گه‌ڕان
كه‌ش و هه‌واى شه‌قڵاوه
میوانانی سه‌رهێڵ
ژماره‌ی سه‌ردان